جه‌مال مورتكه: پێویسته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر قۆناغی دوای ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ بكرێت
جه‌مال مورتكه، فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، راگه‌یاند: "مووسڵ دراوسێی شاری ھه‌ولێره، له‌داھاتوو كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، ھه‌رچه‌نده بڕیارێك له‌باره‌ی داھاتووی خۆیه‌وه ده‌دات، ناكرێت مووسلێكی نزیك جوگرافیای كوردستان به‌سانایی له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی كوردستان به‌ڕێوه ببرێت، بۆیه ده‌بێت به‌غدا مل كه‌چ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئیدارهانی شاری مووسڵ بكات، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ داعش كردی سبه‌ی كه‌سێكی دیكه ده‌یكات، كوردستانیش بریاری خۆی داوه جارێكی دیكه به ئیداره‌دانی پێشووی مووسڵ رازی نابێته‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه مووسڵ، ئه‌و شاره‌ی جاران نابێت، چونكه سنووری راسته‌قینه‌ی كوردستان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و ریفراندۆمیش له‌و ناوچانه ده‌كرێت".
bas news-
