گەرمیان.. تەنیا لە رۆژانی جەژن زیاتر لە 200 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنوورەکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/6/2017 ئەنوەر عەبدولقادر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند: "تەنیا لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا 283 ھەزار و 23 کەس سەردانی ناوچە گەشتییارەییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیان کردووە".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو: "ڕێژەی گەشتیار لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی 2016دا 5 ھەزار و 638 کەس بووە".
گوتیشی: "بەشێکی زۆر لەو گەشتیارانەی سەردانی سنوورەکەیان کردووە، عەرەب بوون، تەنیا 680 گەشتیاری فارس لە سنووریی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ھاتوونەتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان".
باسنيوز
