بەریتانیا کونسوڵێکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری دەکات
هێمن هەورامی، ، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە رۆژی پێنجشەممە 29.6.2017، لەگەڵ مارتین وار، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر، کۆ بووەتەوە.
لە دیدارەکەدا، کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی مارتین وار وەک کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رێکخرابوو، باس لە ”رەوشی سیاسیی کوردستان“ کراوە.
هێمن هەورامی پاڵپشتیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دووپات کردووەتەوە.
باسنيوز
