یاساناسێک: کارکردن لە دژی ڕیفراندۆم دەچێتە خانەی فەوزا و دەکرێ لێپرسینەوە هەبێت
بەختیار حەیدەری، یاساناسی ناسراو لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ”ڕیفراندۆم پرسێکی نیشتمانی و نەتەوەییە، ڕووی یاساییشی ھەیە، بۆیە ھەر لایەنێک بەبەرنامە کار بکات بۆ دژایەتیکردنی ئەو پرسە، دەچێتە خانەی فەوزا و ھاندانی خەڵک بۆ دژایەتی کردنی خواستی نەتەوەیی، ئەمەش لە ھەندێک وڵاتدا دەچێتە خانەی خیانەتکردن“. نموونەشی بەوە هێنایەوە کە زۆر وڵات لەسەر پرسە نیشتمانییەکان هێڵی سووریان داناوە و گوتی: ”کاتێک گرفت لەنێوان قەتەر و سعوودیە دروست بوو، دەیان کارمەندی کەناڵی جەزیرە کە خەڵکی سعوودیەبوون، وازیان ھێنا، چونکە گوتیان خیانەت لە وڵات ناکەین، لێرەش دەبێت ئەو ھەستە ھەبێت“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”ھەندێک حزب دەیانەوێت بە بەرنامە کار بۆ دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکەن". ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێویستە لێپێچینەوا لە بەرامبەر ئەوانە بکرێت کە بە بەرنامە کار لە دژی ڕیفراندۆم دەکەن.
باسنیوز
