وتارەکەی سەرۆک بارزانی دەنگدانەوەیەکی زۆری نێو میدیاکانی تورکیا بەدوای خۆیدا دەهێنێت
بارزانی لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە 100 ساڵ بەرلە ئێستا بەڵێنیان دا كورد بكەن بە دەوڵەت، بەڵام بەسەر 4 وڵاتدا دابەشیان كردین، ئەمەی سەرەوە بەشێكی وتارەكەیە و سایتی (تی 24)ـی توركی وەكو مانشێت بەكاری هێناوە.
هەمان سایت وتارەكەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی كردووە بە توركی و هەموو ئەو دێڕانەشی وەكوو هەواڵ بەكار هێناوە كە پێیان گرنگ بووە.
جگە لە هەمان ماڵپەڕ، زۆربەی سایتەكانی دیكەی توركیاش بە هەمان شێوە گرنگیان بە وتارەكەی بارزانی داوە و باسیان لەوەش كردووە كە بارزانی دڵنیایی دەداتە وڵاتانی دراوسێ و دەوڵەتی كوردی نابێتە مەترسی بۆ سەر خاكی ئەوان."
تەلەڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ـی توركیش، باسی لە وتارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە كە لە (واشنتۆن پۆست) بڵاوی كردوەتەوە و دێر دێڕی وتارەكەی بە شێوەی نووسین بڵاو كردەوە و وەكوو راپۆرتێك بە گرنگییەوە باسیان لێوە كردووە.
هەریەك لە رۆژنامەی (بیرگون، تی 24، رۆژنامەی توركیا، سی ئێن ئێنی توركی، ئێن تی ڤی، تەقویم، بوگون، هەواڵی تی ڤی 5 ) بە گرنگییەوە باسیان لە وتارەكەی بارزانی كردووە.
باسنيوز
