وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دیاری دەکرێت
بە گوێرەی زانیارییةكان لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی داراییەوە ، لە هەفتەی داهاتوودا کاری وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت و لە ماوەی 2 ڕۆژدا ئەم پرۆسەیە تەواو دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەی ڕوون کردەوە کە ڕەنگە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت و وەک مانگەکانی دیکە، سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکان بە یەک ڕاگەیاندراو وادەی دابەشکردنی مووچەیان بۆ دیاری دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچەی پێ بدرێت، وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت. گوتیشی: "دابەشکردنی مووچە لەدوای 10\7\2017ەوە دەست پێدەکات".
لە مانگەکانی ڕابردوودا دابەشکردنی مووچە لە ناوەڕاست تا کۆتایی مانگ بەڕێوە دەچوو، بەڵام بەهۆی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 پێش خرا و لە ڕۆژی پێنجشەممە 21/5/2017 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە هێندرا.
باسنيوز
