كێڵگهى نەوتیی ئهتروش ههفتەی داهاتوو دهست به بهرههمهێنان دهكات
دوێنێ چوارشەممە کۆمپانیای شاماران و تاقە ئەترووش Shamaran & TAQA Atrush لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی (باسنیوز) نێردراوە ڕایانگەیاندووە "لە هەفتەی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت لە کێلگەی نەوتی ئەتروش دەست پێ دەکات".
دوای تەوابوونی پێشخستن و هەڵسەنگاندن لەو کێڵگەیە، ئێستا کارەکانی هەردوو کۆمپانیا لە قۆناغی کۆتایی دایە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی کێڵگەی ئەتروش کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای دهۆک و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کۆمپانیای ناوبراو لەو کێلگەیەدا ڕۆژانە بڕی 30 ههزار بەرمیل نهوت بەرهەم دەهێنێت.
باسنیووز
