پەرلەمانتارێکی هەدەپە: پێویستە ئەنجامی ریفراندۆمی کوردستان جێبەجێ بکرێت
دیرایەت دیلان تاشدەمیر، پەرلەمانتار و گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، گۆڕانکاریی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو دەدەن و دەبێ گەلی کورد پشکی هەبێ لەو گۆڕانکارییانە.
دیرایەت دیلان تاشدەمیر بە پێویستی زانیوە هەموو جیهان رێز لە ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بگرێت، چونکە ریفراندۆم مافێکی گەلی کوردستانە.
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە داوا دەکات رێز لە ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بگیرێت و ئەنجامەکە هەرچییەک بێت، جێبەجێ بکرێ.
پێشتر لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
