یه‌زدانپه‌نا: كوردستان هه‌موو مه‌رجێكی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی تێدایه
توركیا ترسی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكات، ساڵح موسلیمیش هه‌مان هه‌نگاو بگرێته به‌ر.
عه‌بدولقادر سه‌لفی رۆژنامه‌نووسی نزیك له ئاكپارتی دەسەڵاتداری توركیا، له نووسینی ئه‌مڕۆیدا له رۆژنامەی (حوریه‌ت)، نووسیویەتی توركیا چاوه‌ڕێ ده‌كات تا بزانێت ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان به كوێ ده‌گات، تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆژئاوا ده‌بێت، هه‌روه‌ها توركیا به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه ده‌كات به‌وه‌ی نایه‌ڵێ له رۆژئاوا ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بێت، به‌ڵام جارێ بۆ هه‌رێمی كوردستان دوودڵی پێوه دیاره.
بەگوێرەی ئەو رۆژنامەنووسە، هه‌موو سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكان، دوای كه‌وتنی ره‌قه به‌ده‌ر ده‌رده‌كه‌ون، چونكه ئه‌وكات توركیا هه‌ڵوێستی جیدی ده‌بێت له باره‌ی یه‌په‌گه و ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یشی پێشبینی ده‌كرێت، توركیا چاو له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌پۆشێ، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا ده‌وڵه‌تی كوردی دروست نه‌بێ.
سه‌لفی ئاشكرای كردووه، كه زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر، به‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی راده‌ستی یه‌په‌گه‌ی كردووه، لێیان وه‌ربگرێته‌وه، چونكه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وه‌كو هێزێكی به‌رده‌وام بمێنێته‌وه له سووریا نه‌ك كاتی.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كە بارزانی ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات، دوای ئه‌وه‌یش هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێته به‌ر، توركیاش نایه‌وێت له ئێستەوه دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئه‌نجامه‌كه‌ی بزانێت و پاشان چی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بێت ئه‌نجامی ده‌دات. بەڵام ترسە سەرەكیەكەیان ئەوەیە لە دوای هەرێمی كوردستان، ساڵح موسلیمیش لە رۆژئاوای كوردستان هەمان ڕێگە بگرێتەبەر.
bas news-
