یه‌زدانپه‌نا: كوردستان هه‌موو مه‌رجێكی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی تێدایه
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان (پاك)، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو مه‌رجێكی به ده‌وڵه‌ت بوونی تێدایه، بۆیه گرنگه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی بكات.
حوسێن یه‌زدانپه‌نا، جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان،راگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی خاك، خه‌ڵك و بڕیاری سیاسییه، كه ئه‌مه سێ بنه‌مای گرنگ و سه‌ره‌كییه له دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بۆیه زۆر گرنگه هه‌موو لایه‌ك د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ئه‌وه‌ی كوردستان داوای ده‌كات مافێكی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی كوردستانه".
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ڕیفراندۆم یه‌كێكه له داهێنه‌ره‌كانی جیهانی ده‌ره‌وه، ئێستا گه‌لێك بیه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌وان به‌ڕێوه ببات یان دووباره‌ی بكاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌وان پشتیوانی لێ بكه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌یگرێته‌به‌ر تێكۆشانێكی زۆر ره‌وایه، ئه‌مڕۆش وتارێكی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه داوای كردووه وڵاتانی جیهان ڕێز له‌ئیراده‌ی بڕیاری هه‌رێمی كوردستان بگرن، لیره‌وه په‌یامێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌یه‌وێت له چوار چێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی هه‌یه‌تی به‌خۆشی بژیت، له‌كاتی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم راگرتنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی زه‌رووره‌تی سه‌ره‌كییه، ئه‌مزوون سه‌لماندوویه‌تی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقع و هێز ده‌كات، ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و ئیراده‌ی هه‌بێت بریاری خۆی بدات دره‌نگ یان زوو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دان ده‌نێت به ئیراده‌ی خه‌ڵك كوردستان".
جوختیشی له‌وه كرده‌وه: "ده‌بێت گه‌لی كوردستان بریاری چاره‌نووسی خۆی بدات و له‌و رێگایه‌وه چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات".
bas news-
