چاودێرێكی سیاسی: مالیكی بەدژایهتی ریفراندۆم ده‌یه‌وێت دووباره پۆست وه‌ربگرێته‌وه
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تا دێت ده‌سه‌ڵاتی مالیكی خۆی ده‌سه‌پێنێت و ده‌شڵێت "پێشووتر بارزانی له‌و باره‌وه هۆشداری داوه".
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، چاودێری سیاسی و په‌رله‌مانتاری خولی پێشوو، راگه‌یاند: "مالیكی، وه‌ك هه‌ر دیكتاتۆرێك، ته‌نها بیر له ده‌سه‌ڵات و گوێڕایه‌ڵی به‌رامبه‌ری ده‌كات، بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وی باش ناسی و پێش پێنج ساڵ هوشداری له سه‌رهه‌ڵدانی حوكمی تایفه گه‌ری و تاكه كه‌سی دا، ئێستاش مالیكی باش ده‌زانێت كه ته‌نها به ده‌ربرینی دژایه‌تی بۆ خواستی سه‌ربه‌خۆیی و دژایه‌تیكردنی ریفراندۆم، خه‌ڵكانێك له عێراق پشتگیری بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام ره‌خنه له عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌گریت و وای پیشان ده‌دات كه گوایه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد و بارزانی هه‌یه".
ئه‌و چاودێره سیاسییه،ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "به داخه‌وه مالیكی له‌م هه‌موو لانه‌دا سوود له بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێسته نا نیشتمانییانه‌ی چه‌ند لایه‌نێكی كوردی وه‌رده‌گریت، تا پیشان بدات كه پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها خواستی بارزانی و پارتییه".
bas news-
