ئەوروپا وەكو پەكەكە مامەڵە لەگەڵ میدیای پەیەدە دەكات
دڵشاد ئیبراهیم ئەندامی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) رایگەیاند "بەهۆی جێبەجێکردنی سیاسەتی پەکەکە، کەناڵی (ڕۆناهی) سەر بە پەیەدە، لەلایەن ولاتانی ئەوروپاوە داخراوە، ئێستەش نوێنەرایەتی پەیەدە لە دەرەوە، داوای کردنەوەی ئەو کەناڵەیان کردووە، بەڵام پێیان گوتوون کە ئێوە سیاسەتی پەکەکە جێبەجێ دەکەن و ناکرێ ئەو کەناڵە بکرێتەوە".
ئەوەشی خستەروو كە پەکەکە داوای لە پەیەدە کردووە ئاراستەی کەناڵەکەیان بۆ ناوێکی دیکە بگۆڕن، بەڵام ئەوەش رەت کراوەتەوە، چونکە لەژێر ئەجێندای ئەوان کار دەکات.
bas news-
