. گەنجێک لە رووباری خاپووردا خنکا

. گەنجێک لە رووباری خاپووردا خنکا


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری زاخۆ، گەنجێکی ئاوارەی شنگال، کە پیشەی پزیشک بوو، لە رووباری خاپووردا خنکا.



بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بەرگری شارستانی دھۆک، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەمە 28\6\2017 گەنجێک بەناوی سەیدۆ ئەلیاس خەستی، تەمەن 27 ساڵ کە پیشەی پزیشک بووە، لە رووباری خاپوور لەنزیک گوندی تاوکێی سەر شاری زاخۆ خنکا".



گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی بەرگری شارستانی دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "گەنجەکە خەڵکی شارۆچکەی شنگالە، ئاوارەی کەمپی چەم مشکۆیە و لە سنووری زاخۆ نیشتەجێیە".



گوتیشی: "لەماوەیەکی زۆر کەمدا لەلایەن تیمەکانی مەلەوانییەوە تونرا لاشەکەی لە ئاودا دەر بھێنرێت و بۆمەبەستی توێکاری پزیشکی لاشەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە".

bas news-
Top