لیسته‌كه‌ی مالیكی پشتیوانی ناردنی هێز بۆ كه‌ركووك ده‌كات
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نووری مالیكی هه‌ولێكی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق دنه بدات بۆ چوونه ناو كه‌ركووك و ده‌ڵێت "مالیكی ده‌یه‌وێت فیتنه دروست بكات".
ئیسلام حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند: "نووری مالیكی، هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی یان سوپای عێراق بهێنێته شاری كه‌ركووك و ئاڵۆزی و فیتنه له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن، ئیستاش ده‌بینین چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به مالیكی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت كه‌ركووك راده‌ستی سوپای عێراق بكرێته‌وه یان حه‌شدی شه‌عبی بیگرێته‌وه، ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، تاكو ئاگاداری ئه‌وه بن كه مالیكی نیازی پاك نییه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "كه‌ركووك به‌نسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیلی سووره، ناكرێت هیچ كه‌سێك گره‌وی له‌سه‌ر بكات".
bas news-
