منداڵێكی كورد له ئاوی زێی كه‌زه‌ردا ون بوو
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سێرتی باكووری كوردستان، منداڵێك له زێی كه‌زه‌ردا ون بوو، بەم هۆیەوە تیمەكانی فریاكەوتن دەستیان كردووە بە گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا.
به پێی زانیارییەكان، منداڵێكە ته‌مه‌ن 12 ساڵ بووە و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ مه‌له‌كرن چووه‌ته ناو ئاوی زێی كه‌زه‌ر كه 10 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه‌وه دووره، پاشان له ئاوه‌كه‌دا دیار نه‌ماوه.
هێزە ئەمنیەكان دوای وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌كه، داوای هاوكارییان له تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا كرد.
دواتر تیمه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به گه‌ڕان به دوای تەرمی منداڵه ونبووەكه‌دا كرد.
bas news-
