سلێڤانەیی: بە گەمارۆی ئابووریشەوە بەغدا نەیتوانی ڕێ لە ریفراندۆمدا بگرێ
شارەزای ئابووری و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، "حکوومەتی عێراق کاتێک بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی ئەوکات دەیزانی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە گەشەکردندایە و ساڵ بە ساڵ ھەنگاوی باشتر دەنێ، بۆیە ویستیان ئابووری ھەرێمی کوردستان بڕوخێنن و رێگری لەو گەشەکردنە بگرن، لەبەر ئەوەی دەیانزانی ئابووری ھەرێمی کوردستان زۆر پێشبکەوێت ھەرێمی کوردستان سەربەخۆیی رادەگەینێ، بەڵام دواجار لەو هەوڵەیشیان سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی ڕێ لە ریفراندۆمدا بگرن.
دەشڵێ، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی دانانی چەند پلانێک و بە ھاوکاری خەڵکی کوردستان توانی رووبەڕووی گەمارۆی ئابووری بەغدا ببێتەوە و ماوەی چوار ساڵە بەردەوامە و رۆژ دوای رۆژیش ئابوورییەکەی لە گەشەکردندایە و خەریکە ئابووری هەرێمی کوردستان سەربەخۆ دەبێ و سەرکەوتنیشی بەدەست هێناوە.
(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، پێویستە بگوترێ کە خەڵکی کوردستان خۆی رادەستی هیچ لایەنێک نەکرد و سەلماندی کە خۆڕاگرە و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆیە ئابووری هەرێمی کوردستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا، خەڵک دڵنیابوو کە ئیدی بەغدا بێهیوابووە بۆیە هەموو بەشداری لە ریفراندۆم دەکەن و بە دڵنیاییەوە بە بەڵێ دەنگ دەدەن، هەرێمی کوردستانیش دوای سەرکەوتنی ئابووری وادەی ریفراندۆمی دیاری کرد، ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەی سەرکەوتنی ئابووری هەرێمە کە ئێمە بەرە و سەربەخۆیی دەچین و پاشەڕۆژی ئابووری هەرێمیش گەشە
kdp-
