کەولۆسی: ماکینەیەکی راگەیاندن بۆ ترساندنی خەڵک و دژایەتی ریفراندۆم کەوتووەتەکار؛ دەستێکی دەرەکی لە پشتە
(مەشخەل کەولۆسی)، چاودێری سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ماکینەیەکی راگەیاندن کەوتووتەکار بۆ ترساندنی خەڵک لە ھەرێمی کوردستان و لایەنی دەرەکیش لەپشتی ھەندێک کەس و لایەنی سیاسییە پێویستە پلان و ستراتیژێک ھەبێـت تا وابکرێت ئەو خەڵکە بەرچاوی روونبێ، ئەمەش بە کەسێک ناکرێت، دەبێ دەزگایەک ھەبێت و کۆمەڵێک خەڵک ھەبن تا ئەو ترسە بڕەوێننەوە، ھەر بۆ نموونە باس لەوە دەکرێت نیوەی خەڵکی نانی شەویان دەستناکەوێت، راستە بەھۆی قەیرانی ئابوورییەوە رەوشی خەڵک وەک پێویست نییە، بەڵام رێژەی ھەژاریش بەو شێوەیە نییە کە ھەندێ کەس و دەزگەی راگەیاندن گەورەی دەکەن، ئەوە تەنیا بۆ ترساندنی ھاوڵاتیانە و ئەجێندای دەرەکی لەپشتە چەندین ساڵە پیلانی بۆ دادەڕێژن ھەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ ئەوەبووە تا ئەمڕۆ بیکەنە بەهانە.
(مەشخەل کەولۆسی) ئاماژەیشی دا، چەندین بەڵگەمان لەبەردەستە چۆن بەرنامە و پیلان بۆ ئەو ھەڵمەتەی ترساندنی خەڵک دادەڕێژن، کۆمەڵێک کەس گوایە نوخبەی رۆشبیرن ھاوکار و ھاوپەیمانیان لەگەڵ ئەو دەستە ھەیە، زۆر ئاسایە تورک، عەرەب و عەجەم دژی سەربەخۆیی کوردستانبن و لەدژی بووەستنەوە یان دەزگەی ھەواڵگەری ھەبێت دژی پڕۆژەی ریفڕاندۆمبێت، بەڵام چوون کەسێکی ھەرێمی کوردستان ناوی لەخۆی نابێت رۆشنبیر و بە زمانێک قسە بکات خەڵکی پێ بترسێنێ کە ھیچ حەقیقەتێک بۆ قسەکانی نییە، بە ئەنقەست ھەندێ پرس دروست دەکرێن و دواتر دێن لە راگەیاندنەکان دەورژێندرێن بۆ ترسانی خەڵکی.
kdp-
