پێنجوێن.. دوای زیاتر لە 70 ساڵ قوتابخانهیهك داخرا
مامۆستا "عەلی قادر"، مامۆستای قوتابخانهى گوندی (گۆڵێ)ی پێنجوێن، رایگەیاند :" قوتابخانهى گوندی گۆڵیی سەر بەشارەدێی گەرمكی سنوور پێنجوێن له ساڵى 1943 درووست كراوه و چەندین قوتابی پێگەیاندووە، بەڵام بەداخەوە لەم رۆژانەدا بەهۆی كەمی ژمارهى قوتابییهوه، قوتابخانهكه داخرا".
مامۆستا عەلی، كە یەكێكیشە لەمامۆستا بەتەمەنەكانی پێنجوێن، ئەوەشی خستەروو، كه قوتابخانهكهى گوندی گۆڵێ لهسهر دهستى مامۆستا شێخ رەووف زەهدی كراوهتهوه، دوای كۆتایی شەڕی جیهانی دووەم، بەهۆی بەرپابوونی شۆڕشی ئەیلولەوە بۆ ماوەیەك قوتابخانهكه دادەخرێت و دووباره له ساڵی 1968 دهكرێتهوه.
جێی ئاماژهیه، كاتێك گوندەكانی سنووری پێنجوێن لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە لەساڵانی حەفتاكان و هەشتكانای سەدەی رابردوو ڕووخێنران، چەندین جار دانیشتوانەكەیان راپێچی ئۆردوگا زۆرە ملێكان كراون.
باسنیوز
