ڕێوڕسمی گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی عەبدلواحید گوانی لە سۆران
عەبدلواحید گوانی، شەوی 25/6/2017، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نەمسا کۆچی دوایی کرد، کە ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە باری تەندروستی تێکچوو بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیش، سەردانی وڵاتانی دەرەوەی دەکرد.
ڕۆژی سیشەممە 27/ 6/ 2017 تەرمەکەی گەڕێندرایەوە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەوێشەوە بەرەو شاری سۆران بەڕێکرا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گۆڕستانی گوندی گوان، لەشاری سۆران بە خاک سپێردرا.
عەبدلواحید گوانی، لە دایکبووی 1967، کادری پیشکەووتووی پارتی دیموکراتی کوردستان و قائیمقامی پێشتری چۆمان و دامەزرێنەری ناشناڵ پارکی هەلگۆرد-سەکران و کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری پەکەوتەکان، بوو، ههروهها خاوەن پێگە و کەسایەتێکی ناسراوی دەڤەری سۆران بوو، بەمەش هەزاران کەس، لە ڕێوڕسمی گەڕاندنەوەو بە خاکسپاردنیدا، بەشداریان کرد.
باسنيوز
