ڕێوڕسمی گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی عەبدلواحید گوانی لە سۆران

ڕێوڕسمی گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی عەبدلواحید گوانی لە سۆران
ئەمڕۆ چوارشەممە 28/ 6/ 2017 لە ڕێوڕسمێکی شایستەدا، لە گۆڕستانی گوندی گوان لە شاری سۆران، تەرمی عەبدلواحید گوانی قائیمقامی پێشووی چۆمان بەخاک سپیردرا.

عەبدلواحید گوانی، شەوی 25/6/2017، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نەمسا کۆچی دوایی کرد، کە ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە باری تەندروستی تێکچوو بوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیش، سەردانی وڵاتانی دەرەوەی دەکرد.

ڕۆژی سیشەممە 27/ 6/ 2017 تەرمەکەی گەڕێندرایەوە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەوێشەوە بەرەو شاری سۆران بەڕێکرا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گۆڕستانی گوندی گوان، لەشاری سۆران بە خاک سپێردرا.

عەبدلواحید گوانی، لە دایکبووی 1967، کادری پیشکەووتووی پارتی دیموکراتی کوردستان و قائیمقامی پێشتری چۆمان و دامەزرێنەری ناشناڵ پارکی هەلگۆرد-سەکران و کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری پەکەوتەکان، بوو، هه‌روه‌ها خاوەن پێگە و کەسایەتێکی ناسراوی دەڤەری سۆران بوو، بەمەش هەزاران کەس، لە ڕێوڕسمی گەڕاندنەوەو بە خاکسپاردنیدا، بەشداریان کرد.














باسنيوز
Top