وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: ژماره‌ى ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى وتارى هه‌ینییان تێكه‌ڵ ده‌بێت كه‌م ده‌كرێنه‌وه
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى گه‌یاند : " له‌چوارچێوه‌ى بڕیاره‌كانى كۆنفرانسی ڕێكخستنى وتارى هه‌ینى مزگه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى وتارى هه‌ینییان تێدا ده‌خوێنرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى له یه‌ك گه‌ڕه‌كدان و ده‌نگى وتاره‌كانیان تێكه‌ڵ ده‌بێت".
گوتیشی :" لیژنه‌كه له‌پاش پشووه‌كانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و به‌دواداچوون بۆ مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرس به لیژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێم و پیاوانى شه‌رعزان كراوه و هه‌مووان پێیان وابووه كه تێكه‌ڵبوونى ده‌نگى وتارى مزگه‌وته‌كان زیانى زیاتره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و مزگه‌وتانه‌ى وتاره‌كانیان تێكه‌ڵ ده‌بن، وتارى یه‌كێكیان لاده‌برێت و وتارخوێنى مزگه‌وته‌كان هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك یه‌كێكیان وتار ده‌خوێننه‌وه".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له هه‌رێمى كوردستاندا 5 هه‌زار و 520 مزگه‌وت هه‌یه كه 3 هه‌زار و 14 مزگه‌وتیان هه‌فتانه وتارى هه‌ینییان تێدا ده‌خوێندرێته‌وه و هه‌فتانه‌ش زیاتر له 600 هه‌زار هاووڵاتی له وتارى هه‌ینى مزگه‌وته‌كاندا، ئاماده ده‌بن.
باس‌نیوز
