وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دواى دامه‌زراندنى 7 هه‌زار مامۆستا ده‌كات
سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند :" له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا كه تایبه‌ت بووه به بوارى په‌روه‌رده، پشتیوان سادق، وه‌زیرى په‌روه‌رده ڕ‌اپۆرتێكى پوختى له‌باره‌ى كاره‌كانى وه‌زاره‌ت له ڕابردوو و داهاتوودا خوێنده‌وه و تێیدا به‌وردى باسی له‌كێشه و گرفته‌كانى بوارى په‌روه‌رده كردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا تیشكى خستووه‌ته سه‌ر گرفته‌كانى به‌رده‌م وه‌زاره‌ت له ڕووى كه‌مى میلاكات و پێداویستییه‌كانى بیناسازى و بیناى نوێ و چاپكردنى كتێب.
سیوه‌یلى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ساڵى خوێندنى 2017 - 2018 داواى دامه‌زراندنى 7 هه‌زار مامۆستاى له پسپۆرییه جیاوازه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى گرفتى كه‌مى میلاكات له ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كانى هه‌رێمدا، كردووه، گوتیشی :" به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه وه‌ڵامى ئه‌و داواكارییه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نه‌دراوه‌ته‌وه".
باس‌نیوز
