کۆیە.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا 11 ھاووڵاتی بوونە قوربانی
بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە شاری کۆیە، 11 ھاووڵاتی بوونە قوربانی، بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، ڕاگەیاند: "ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 26/6/2017دوو ئۆتۆمبیلی تایبەت لە ڕێگەی سماقوڵی – ھیزۆپ بەریەک کەوتن، کە بەداخەوە بەھۆیەوە (10) سەرنشین لە ھەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا بەسەختی بریندار بوون و سەرنشینێکیش کە ئافرەتە و خەڵکی سنووری ڕانیەیە، گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "قوربانییەکان خەڵکی شاری ھەولێر و ڕانیەن، بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
bas news-
