ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی گه‌یه‌نرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی قایمقامي پێشووی چۆمان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه له نه‌مساوه گه‌یه‌نرایه‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
.
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌مه‌راسیمێكی سه‌ربازییدا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و حیزبی و كه‌سوكاری كۆچكردوو پێشوازی له ته‌رمی عه‌بدولواحید گوانی كرا و دواتر بۆ شاری سۆران و له‌وێوه‌ش بۆ شارۆچكه‌ی چۆمان به‌ڕێكرا
عه‌بدولواحید گوانی بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ قایمقامی شارۆچكه‌ی چۆمان بوو ولە ساڵانی ھەشتاکاندا، یەکێک بووە لە ئەندامانی رێکخستنە نھێنییەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان و بەرپرسی ڕێکخراوی پێشڕەوانی (گەل)ی ئەو حزبە، بەھۆی چالاکییە سیاسییەکانیشی، خراوەتە زیندانەکانی حزبی بەعس و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە.شه‌وی 25-6-2017 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی نه‌مسا كۆچیی دوایی كرد و وابڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه(28-6-2017) له مه‌راسیمێكدا له ناوچه‌ی(گوان)ی سه‌ر به شاری سۆران به خاك بسپێردرێت.
bas news-
