پارێزگاری بینگۆڵ: ئەمڕۆ 10 چەكداری پەكەكە كوژران

پارێزگاری بینگۆڵ: ئەمڕۆ 10 چەكداری پەكەكە كوژران

ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزەکانی ئەمنی لە ناوچەی کاپلی سەر بە شارۆچکەی گەنجی شاری بینگۆڵی باكووری كوردستان، 10 چەكداری پەكەكە کوژران.


یاوز سەلیم کۆشگەر پارێزگاری بینگۆڵ رایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە ناوچەی کاپلی شارۆچکەی گەنج دژی پەکەکە، شەڕ و پێکدادان رووی دا و بەھۆیەوە 10 پەكەكە کوژران.


کۆشگەر ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو چەكدارانەی کوژراون سەر بە گرووپی ناوچەی ئاکداغڵاری بەناوی پەکەکە بوون و راشیگەیاند ھێشتا ئۆپەراسیۆنەکە درێژەی ھەیە.
bas news-
Top