پسپۆڕێکی یاسای نێودەوڵەتی: لە ئێستاوە وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان وەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەکەن
(د.سولەیمان شاهینەبی)، پسپۆڕی یاسایی نێودەوڵەتیی لە تورکیا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، سەربەخۆیی کوردستان لە جیهاندا بووەتە دیفاکتۆ، چونکە جیهانیش تێگەیشتووە کە ئیدی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لەهەموو بوارێکدا خۆی ئیدارەی خۆی بدات، ئەمەیش وایکردووە وڵاتانی جیهان پاڵپشتی بکەن، لەئێستاوە وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان وەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکەن.
ئاماژەیشی دا، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان گرینگە و دەبێ لایەنە کوردستانییەکان بە کۆدەنگی و یەکدەنگییەوە ببنە یەک بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێن کە کوردستان بە یەکگرتووی توانیویەتی هەموو قۆناغێک تێپەڕێنێ، ئەمەیش وادەکات زیاتر وڵات و گەلانی جیهان رێز لە ئیڕادەی خەڵکی کوردستان بگرن، دواجاریش ریفراندۆم و سەربەخۆیی مافێکی سرووشتی خەڵکی کوردستانە.
kdp-
