ئیسماعیل سایەمیر: زۆربەی کوردانی فەیلی لەگەڵ سەربەخۆییی کوردستانن
(ئیسماعیل سایەمیر) کارگێڕی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوای ئەوەی پارت و لایەنە کوردستانیەکان بڕیاری ئەنجامدانی ریفڕاندۆمیان دەرکردووە، ھەندێ کەس لە بەغدا و ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی حکوومەتی بەغدا ھەڕەشەی دەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی مڵک و ماڵی کوردانی فەیلییان کردووە. سەرەتا بە ناوی حکوومەتی عێراقهوه ئەو ھەڕەشانە بڵاو کرانەوە، بەڵام دواتر (حەیدەر عەبادی) ئەوەی رەتک ردەوە ھەڕەشەی لە کورد کردبێت و، دەرکەوت كه سەربە به حزبهكهی (نووری مالیکی)ن، بەڵام کوردانی فەیلی کاردانەوەی توندیان ھەبوو و ھەڕەشەی ئەوەیان کرد، كه ئامادەن دەنگ بە ریفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان بدەن ئەگەر باجەکەی ھەرچییەک بێت.''
(سایهمیر) دهڵێ، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا نزیک لە (مالیکی) سەرچاوەی ئەو ھەڕەشانە بووە و، لەبەر ئەو ھەڵوێستە توندەی کوردە فەیلییەکانیش، (نووری مالیکی) ناچار بوو داوای لێبوردن لە کوردانی فەیلی بکات.
(ئیسماعیل سایەمیر) ئاماژەیشی دا، ''زۆربەی کوردانی فەیلی لە بەغدا و ھەموو ناوچەکانی عێراق، ئامادەن دەنگ بە بهڵێ بۆ سهربهخۆیی بدەن و لەسەر کوردبوونی خۆیان سوورن، لەبەر ئەوە پێویستە کۆمیتەی ئامادەکاریی ریفڕاندۆم و کۆمسیۆنی باڵای راپرسی و ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم، بنکەی دەنگدان لە رۆژی 25ی ئەیلوولی داھاتوو لە شاری بەغدا بکاتەوە، تا کوردانی ئەو ناوچەیە و فەیلی بێبەش نەبن لەو مافەی ھەیانە.''
kdp-
