فهرماندهییی دهۆك له شنگال، پڕۆپاگندهی نهیارانی سهربهخۆیی ڕهت دهكاتهوه
(رهدوان سندی) بەرپرسی راگەیاندنی سوپای 7ی فەرماندەی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "لە چهند كهناڵێكی راگەیاندندا وا بڵاو کراوەتەوە، گوایە پارتی ھێزی زۆری رەوانەی ناوچەی شنگال کردووە بۆ ھێرشکردنە سەر پەکەکە، بەڵام ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو زانیارییانە بنەمایەکی راستیان نییە، چونكه هیچ هێزێكی نوێی پێشمەرگە رەوانەی ناوچەی شنگال و خانەسۆر نەکراوە، پارتییش هێزی میلیشیای نییه تا رهوانهی بكات، ئەوانەشی ئەو پڕۆپاگندانە بڵاو دەکەنەوە نەیاری ریفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستانن، دەیانەوێ بەو زانیارییانە رەوشی ناوچەکە ئاڵۆز بکەن.''
(سندی) نهیشاردهرهوه كه جووڵەیەکی ھێز دەبینرێ لە ناوچەی شنگال، بهڵام بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كه بەر لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز، تیرۆریستانی داعش ھەڕەشەی ھێرشکردنیان كردبوو، لە ناوچەکانی کەرکووک و خورماتوویش داعش کەوتبووه جووڵەوە، لەبەر ئەوەش ھێزی پێشمەرگە خراوەتە ئامادەباشی بۆ ئەوەی وەڵامی ھەر ھێرشێکی تیرۆریستان بداتەوە.''
kdp-
