"وەزارەتی پەروەردە داوای دامەزراندنی حەوت هەزار مامۆستای کردووە"
(سامان سیوەیلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ساڵانە لەسەرتای مانگی ھەشتەوە فۆڕمی گواستنەوەی ماموستایان بەسەر بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروەردە دابەش دەکرێ، ئەمەیش بەگوێرەی پێویستی بەڕێوبەرایەتییەکانەوە دەبێ، لەبەر ئەوەی میلاکی نوێ و دامەزراندن نییە بۆیە هەر مامۆستایەک ئەگەر بریتی هەبێ ئەوا راژەی گواستنەوەی بۆ دەکرێ بە مەرجێک قەزاو ناحیەکان رەزامەندی بۆ گواستنەوەی راژەیان بدەن.
لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایان بە گرێبەست، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، لە مانگی پێنجەوە وەک وەزارەتی پەروەردە داوامان کردووە حەوت هەزار مامۆستا وەک گرێبەست دابمەزێندرێ و ئێستایش چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانین.
kdp-
