كفری.. به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه 2 هاووڵاتیی برینداربوون
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆى گه‌رمیان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى ڕووداوێكى پێكدادانه‌وه 2 هاووڵاتیی برینداربوون.
كارزان مه‌جید، گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان ڕاگه‌یاند: "كاتژمێر 2:11 خوله‌ك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26.6.2017 به‌هۆى ڕووداوێكى پێكدادان له نێوان ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (كه‌یه) و ماتۆڕسكیلێك شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه و سه‌رنشینێكى دیكه‌ى ماتۆره‌كه به‌سه‌ختى برینداربوون".
گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، گوتیشی: "ئێستا برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون، لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه".
bas news-
