بەرپرسی ناوچەی (ریاز)ی داعش لە حەویجە كوژرا

بەرپرسی ناوچەی (ریاز)ی داعش لە حەویجە كوژرا

فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای کەرکووک ئاشكرای كرد بەرپرسی ئەمنیی داعش لە ناوچەی (ریاز) لە سنووری حەویجە لەلایەن سەرچازەیەكی پێشمەرگەوە کوژرا.


موقەدەم هیمداد عومەر لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای کەرکووک بە ڕاگەیاند "شەوی شەممە لەلایەن سەرچاوەیەكی پێشمەرگەوە لە ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە تەقە لە ڕەشید نەجیب ناسراو بە ڕوماح بەرپرسی ناوچەی ئەمنی داعش کرا و بە سەختی بریندار کرا، ئەمڕۆ دووشەممەش دڵنیا کراینەوە کە ناوبراو كوژراوە".


ئەوەشی خستەڕوو کە لەلایەن گوندە عەربنشینەکانی سنووری کەرکووکەوە هاوکاری چەند چەکدارێکی داعش کراوە و هێنراونەتە ناو شاری کەرکووک، بەڵام ئێستە هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی پشکنینن، سەرچاوە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە.
bas news-
Top