پەكەكە لە ئەلازیغ هێرش دەكاتە سەر سوپای تورکیا
ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژنی رەمەزاندا، له ئه‌نجامی پێكدادانی هێزەكانی پەكەكە و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا لە شاری ئەلازیغی باكووری كوردستان، سه‌ربازێك كوژرا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
هێزەكانی په‌كه‌كه ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووە له ده‌وروبه‌ری گوندی یه‌شیلبه‌له‌نی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كاراكۆچانی شاری ئه‌لازیغ.
ئەم هێزانەی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپه‌راسیۆن لە ناوچەكە كۆبووبوونەوە.
له ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه‌ی نێوان هه‌ردوولادا، دوو سه‌رباز بریندار بوون.
دوو سه‌ربازه برینداره‌كه به هه‌لیكۆپته‌ر گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی بینگۆل و یه‌كێكیان سه‌رباری هه‌وڵی پزیشكه‌كان، گیانی له‌ده‌ست دا.
ئۆپه‌راسیۆن بۆ دۆزینەوەی چەکدارانی پەكەكە له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
bas news-
