کرماشان.. 50 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران

کرماشان.. 50 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران
بە گوتەی داواکاری گشتیی کرماشان، لەو شارە 50 کەس بەهۆی پەیوەندیداربوون بە هێرش و تەقینەوەکانی تاران دەستگیر کراون.



محەمەدحوسێن سادقی، ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/6/25 بە ماڵپەڕی (تەسنیم)ی ڕاگەیاندووە "وێرای ئەوەی کە 50 کەسیان دەستگیر کردووە کە بە دەستێدا بوون لە کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری تاراندا تاوانبارن، هاوکات بڕێکی زۆر پشتێنی تەقینەوە، چاشنی ئەلکترۆنی و چەکوچۆڵ دەستی بەسەردا گیراوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە "لەگەڵ ئەو تیمانە کە پشتیوانی گرووپە تیرۆرسیتییەکان بوون، بە جیدی هەڵسوکەوت کراوە و چاودێریی توند و وردمان بەسەر سنوورەکاندا هەیە".

پاش هێرش بۆ سەر پەرلەمانی ئێران و تەقینەوە لەناو گۆڕێ خومیەنی لە شاری تاران، دەزگا ئەمنییەکانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن لە شارە جیاجیاکانی ئیران دەاین کەس و چەندین گرووپ و تیمی پەیوەندیدار بەو تاوانبارانەیان دەستگیر کردووە.
bas news-
Top