سنە.. چالاکوانێکی سیاسیی کورد دەستگیر کرا

 سنە.. چالاکوانێکی سیاسیی کورد دەستگیر کرا


هێزەکانی سوپای پاسداران، دوو برا و دوو ئامۆزای سەباح حوسێن‌پەناهی، پێشمەرگەی کۆمەڵەیان دەستگیر کرد کە رۆژی هەینی لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپا لە سنە شەهید کرابوو.



بەپێی زانیارییە پێگە هەواڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی سوپای پاسداران، (ئەنوەر حوسێن‌پەناهی) چالاکوانی و بەندکراوی پێشووی سیاسیی یان دەستگیر کردووە.



بە گوتەی بنەماڵکەی ئەنوەر حوسێن‌پەناهی نزیکەی 7 ساڵ بە هۆکاری سیاسی بەند کراوە و ساڵێک و سێ مانگ پێش ئێستا ئازاد کراوە و بۆ تاران دوور خراوەتەوە، دوای شەهیدبوونی براکەی بۆ سەردانی بنەماڵەکەی گەڕاوەتەوە بۆ شاری (دێولان)ی سەر بە سنە، بەڵام ئەویش دەستبەسەر کراوە.



لە ڕۆژانی ڕابردوودا (زوبەیر و ئەحمەد حوسێن‌پەناهی( ئامۆزای سەباح حوسێن پەناهیش دەستبەسەر کراون و شەوی پێشتریش برایەکی بەناوی (ئەفشین حوسێن‌پەناهی) دەستگیر کرابوو.



بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەر کراوان بۆ گرتووخانەی سوپا لە شاری قوروە گواستراونەتەوە.



لە پێکدادانی بەرەبەیانی رۆژی هەینی لە نزیک سنە، لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی سوپاسی پاسداران 3 پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵەی شوڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران شەهید بوون و ئەندامێکیشیان بە برینداری دەستگیر کراوە.

bas news-
Top