کونسوڵی ئەمریکا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان دەکات
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، کێن گرۆس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی باشووری کوردستان دەکات و ستایشی قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و ”بە بەرزی“ یادیان دەکاتەوە.
کێن گرۆس لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، کە شاری مووسڵ ”بەمزووانە“ رزگار دەکرێتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە کردەوەی جوان هەوڵی بنبڕکردنی بیری رێکخراوی تیرۆریستی داعش بدەن.
باسنيوز
