کونسوڵی ئەمریکا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان دەکات

کونسوڵی ئەمریکا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان دەکات
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی باشووری کوردستان دەکات.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، کێن گرۆس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی باشووری کوردستان دەکات و ستایشی قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و ”بە بەرزی“ یادیان دەکاتەوە.

کێن گرۆس لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، کە شاری مووسڵ ”بەمزووانە“ رزگار دەکرێتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە کردەوەی جوان هەوڵی بنبڕکردنی بیری رێکخراوی تیرۆریستی داعش بدەن.















باسنيوز
Top