دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو قوتابخانەی لەسەر چیای شنگال دروست کرد

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو قوتابخانەی لەسەر چیای شنگال دروست کرد
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گرنگییەکی تایبەتی بە پەروەردە داو، لەو رووەوە ھاوکاری قوتابیانی لە سەرتاسەری کوردستاندا کردووە ھەر بەو مەبەستەش دوو قوتابخانەی لە چیای شنگال دروست کردووە.



بۆ ئەوەی قوتابیانی ئاوارە بێبەش نەبن لە پڕۆسەی خوێندن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو قوتابخانەی ئامادەیی و بنەڕەتی بۆ ٩٥٠ قوتابی لە چیای شنگال کرد.



قوتابیان لە قوتابخانەکاندا ھەتا دواین قۆناغی خوێندنی ئامادەیی دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، سەرجەم مامۆستاکانی ھەر دوو قوتابخانەکە کە ژمارەیان ٢٢ مامۆستایە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابین کراون.



قوتابییەکان لە گوندەکانی مەلەک، قوبانی، کرسی، شارەدێی سنونی، کەمپی خدر تەعلی و کۆمەڵگای دھۆلا لە رێگەی کۆستەری تایبەتەوە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆی دابین کردوون، دەگەیەنرێنە قوتابخانەکان.



ھاوکات ئەمڕۆ شەممە 24/2017دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکارییەکانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز درێژەی ھەیە و لە چوار چێوەی ھەڵمەتی ھاوکارییەکانیدا پارسێلی خۆراکی بۆ ٥٤٨ خێزانی کەمدەرامەت لە ھەڵەبجە دابین کرد.



لە سەرەتای مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی،`ھەڵمەتێکی ھاوکارییەکانی بۆ خەڵکی کەمدەرامەتی کوردستان دەست پێکردووە و لەو ھەڵمەتەدا خێزانە کەمدەرامەتەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا سوودمەند بوون.
bas news-
Top