مەسرور بارزانی: ئاواتەخوازین هەموو لایەك بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی بكەن
ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانەوە، پیرۆزبایی جەژن له كه‌سوكاری شه‌هیدانی كوردستان و پێشمه‌رگه موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات. ئاواتەخوازیشە هەموو لایەك بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی بكەن.
لە ناوەڕۆكی پیرۆزبایینامەكەدا هاتووە "له خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژوو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له هه‌موو موسڵمانان قبووڵ كردبێت و گیانی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه بپارێزێ كه له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی كوردستان دان و شه‌هیده‌كانمان به به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداره‌كانیشمان بدات".
مەسرور بارزانی ئاواتهخوازە هه‌موو لایه‌ك پشتیوان بن له به ئه‌نجامگه‌یاندن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان، كه له 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی نیشتمان و گه‌له‌كه‌مان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ، وه‌ك چۆن پێشتر به‌خۆراگری و قارهمانیەتیهوه به‌ره‌نگاری هه‌موو سیاسه‌تێكی نكۆڵی‌كردن و قڕكردن و تواندنه‌وه و ده‌ركردن بوونه‌ته‌وه، ئێستەش پێویسته به به‌ڵێ به‌شداری له‌و ئه‌ركه نیشتمانییه‌دا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووان وڵاتێكی دیموكراسی و گه‌شاوه دابمه‌زرێنن و مۆدیلێكی جیاواز پێشكه‌شی ناوچه‌كه بكه‌ن.
bas news-
