پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى: ئه‌و مافانه‌ى له‌ هه‌رێم وەرمانگرتووە عێراق پێمان نادات

پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى: ئه‌و مافانه‌ى له‌ هه‌رێم وەرمانگرتووە عێراق پێمان نادات



سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێ عێراق هیچ حیسابێكى بۆ توركمان نه‌كردووه‌. ئه‌و مافانه‌ى له‌ هه‌رێم وەریانگرتووە، عێراق پێیان نادات. گوتیشی ئەوان وه‌كو حزب و پێكهاته‌ى توركمانیش، پاڵپشتى ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.


محه‌مه‌د سه‌عد سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى ڕاگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان لە ساڵى 1992ه‌وە خۆی ئیداره‌ى خۆی ده‌كات و پێشكه‌وتنێكى زۆریشى به‌ده‌ست هێناوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ین، له‌ ڕووى پێكه‌وه‌ژیان و به‌شدارى پێكردنى پێكهاته‌ و ئاینه‌كان له‌ سیسته‌مى سیاسی و دیموكراسیدا، ئه‌وا نمونه‌یه‌ و وا ده‌كات كه‌ پشتگیری له‌ پرسی ڕیفراندۆم بكه‌ین".


ده‌شڵێ مه‌به‌ست له‌و ڕیفراندۆمه‌ى ئێستە له‌ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێكهاته‌كانى كورد، توركمان، كلد و ئاشورى كام ڕێگا هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌گه‌ر ببینین ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌، له‌ پارێزگاكانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراقدا نییه‌، وه‌ك پێكهاته‌ى توركمانیش ئه‌و مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییانەی بۆ توركمان له‌ هه‌رێمى كوردستاندا ڕه‌خساوه‌ و دراوه‌، له‌ عێراقدا نه‌دراوه‌، عێراق هیچ حیسابێكى بۆ توركمانه‌كان نه‌كردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك پێكهاته‌ى توركمان و وه‌ك پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى پاڵپشتى له‌ پرسی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین.


حزبە سیاسییەكانی كوردستان بە كۆی دەنگ بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمیان داوە لە ٢٥ی ئەیلوولی داهاتوودا لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوەدەچێت.

bas news-
Top