4 بنكه‌ى دیكه‌ى كارتى نیشتمانى له سنوورى هه‌ولێر كرایه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رى كارتى نیشتمانى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات كه ماوه‌ى سێ ڕۆژه 4 بنكه‌ى كارتى نیشتمانى له سنوورى هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه.
عه‌قیدى مافپه‌روه‌ر غه‌فران سه‌لیم، به‌رێوه‌به‌رى كارتى نیشتمانى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "له ڕێككهوتی(22-6-2017)وه 4 بنكه‌ى دیكه‌ى كارتى نیشتمانى له ناوچه‌كانى (چۆمان، كه‌سنه‌زان، قوشته‌په، حه‌ریر) كراوه‌ته‌وه، ڕۆژانه نزیكه‌ى 100 كارتى نیشتمانى بۆ هاووڵاتییان ده‌رده‌كه‌ن، به پێی سه‌ردانى كردنى هاووڵاتییانیش ڕێژه‌كه ده‌گۆڕێت".
گوتیشی: "ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به هاووڵاتییانمان دابوو، بۆ كردنه‌وه‌ى كارتى نیشتمانى له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین".
bas news-
