داعش لە گوندێكی كەركووك سێ هاووڵاتی دەڕفێنێ
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو ڕایگه‌یاند چه‌ند چه‌كدارێكى داعش له گوندى كپاحه 3 هاووڵاتییان ڕفاندووه، دواتر كوشتوویانن.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو ڕاگه‌یاند "سەعات 10ى دوێنێ شه‌وی شەممە، چه‌كدارانى داعش به جلى كوردییه‌وه له گوندى كپاحه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى كه‌ركووك سێ هاووڵاتیان بۆ شوێنێكى نادیار ڕفاندووە، دواتر كوشتوویانن".
گوتیشی كوژراوه‌كان خه‌ڵكى مووسڵن.
هەروەها رایگەیاند له كاتى چوونی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ گوندى كپاحه، بۆمبێكى چێنراو به یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه، به‌ڵام زیانی گیانى لێ نەكەوتەوە.
bas news-
