هه‌ولێر.. هاوكاریی 8 هه‌زار خێزانى كه‌مدرامه‌ت كرا
لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی به‌هاوكاری پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر هاوكاری هه‌شت هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24-6-2017) به‌سه‌رپه‌رشتى پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر، لقى هه‌ولێرى مانگى سورى عێراقى به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه هاوكاریی 8 هه‌زار خێزانى كه‌مدرامه‌ت و هه‌ژار كرا.
پێشتریش له ژێر چاودێرى پارێزگاى هه‌ولێر كۆمه‌ك و هاوكارى له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازى بارزانی و خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تی وژماره‌یه‌ك له ده‌زگا خێر خوازییهكانى دیكه‌وه، به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كان و هه‌ژاراندا دابه‌ش كراوه.
bas news-
