63 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە شاری وان دەستی بەسەردا گیرا

63 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە شاری وان دەستی بەسەردا گیرا

ئەمڕۆ شەممە لە شارۆچکەی ئەدرەمیتی وان لە باكووری كوردستان، لە میانی پشکنینی بارهەڵگرێکدا 63 کیلۆ و 200 گرام هیرۆین دەستی بەسەردا گیرا.


لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای وانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان، بارهەڵگرێکیان لەسەر رێگەی وان-گورپنار راگرتووە و پشکنیویانە.


لەو ئۆپەراسیۆنەکەدا کە سەگی تایبەتی پۆلیسی بەکار هێنراوە، 63 کیلۆ و 200 گرام هیرۆین کە لە نێو 120 پاکەتدا بووە، دەستی بەسەردا گیراوە.


ئاماژە بەوەش کراوە هەریەک لە شۆفێری بارهەڵگرەکە و دوو سەرنشینەکەی ناوی، دەستگیر کراون.
bas news-
Top