ئاکرەیی: ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ ھەڵگرتنی ڤیزای نێوان ھەرێم و ئێران

 	 ئاکرەیی: ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ ھەڵگرتنی ڤیزای نێوان ھەرێم و ئێران
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە کە گوایە حکوومەتی ھەرێم و ئێران رەزامەندیان داوە بۆ ھەڵگرتنی ڤیزای نێوان ھەردوولا، بەڕێوه‌بەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و ئێران گوتی، تائێستا تەنیا باس کراوە و ھیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە، چونکە بڕواناکەم حکوومەتی عێراق ڕازی بێت.

(عەبدوڵڵا ئاکرەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتى دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ماوەی سێ ساڵە لەکۆبوونەکانی بەرپرسانی نێوان ھەرێم و ئێران باس لە ھەڵگرتنی ڤیزای نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە و پرسەکە دوادەخرێت.

(ئاکرەیی) گوتیشی، "ئەگەر ڤیزای نێوان ھەرێم و ئێران نەمینێت، رێژەیەکی زۆری سەردانیکەرانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزیەکانی عێراق دێن، ئەوکاتیش حکوومەتی عێراق توانای کۆنترۆڵکردنی نابێت، بۆیە زەحمەتە رازی بێت، بەڵام بەنیسبەت ھەرێمی کوردستان ھیچ کێشەیەک نابێت.

بەڕێوه‌بەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و ئێران ده‌شڵێ، لەئێستادا ڤیزای نێوان ھەرێم و ئێران بە٥٠دۆلارە، بەڵام گەر نەمینێت ئەوکات ئەوبڕە پارەیەش لەخەڵک وەرناگیرێت.
kdp-
Top