بەرواری: مالیکی و تاقمەکەی تەنیا ڕێی دژایەتیکردنی ڕیفراندۆمیان بۆ ماوەتەوە

 	 بەرواری: مالیکی و تاقمەکەی تەنیا ڕێی دژایەتیکردنی ڕیفراندۆمیان بۆ ماوەتەوە
چاودێرێکی سیاسی (عەبدولسەلام بەرواری) دەڵێت، کەسانی وەک (نووری مالیکی) لە هەوڵی ئەوەدان کە دژایەتیی پرسی ڕیفراندۆم بکەن، بۆیە گرینگە خەڵکی کوردستان لە نییەتی ئەو گرووپ و تاقمە ئاگادار بکرێنەوە.

(عەبدولسەلام بەرواری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''(مالیکی)، وەک هەر دیکتاتۆرێک، تەنیا بیر لە دەسەڵاتی خۆی و گوێرایەڵیی بەرانبەرەکەی دەکاتەوە. (سەرۆک بارزانی) هەر لە سەرەتاوە ئەوی باش ناسی و پێش پێنج ساڵ هوشداریی دا لە سەرهەڵدانی حوکمی تائیفی و تاکە کەسی. ئێستاش (مالیکی) باش دەزانێت، کە تەنیا بە دەربڕینی دژایەتیی خواستی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم، بۆ دووبارەوەرگرتنەوەی دەسەڵات خەڵکانێک لە عێراق پشتگیریی دەکەن و تەنیا ئەو رێگەیی بۆماوەتەوە، هەر بۆیەش بەردەوام ڕەخنە لە (عەبادی) و حکوومەتەکەی دەگرێت و وای پێشان دەدات، کە گوایە هەماهەنگیی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.''

(عەبدولسەلام بەرواری) گوتیشی: ''بەداخەوە (مالیکی) لەم هەوڵانەیدا سوود لە بیرکردنەوە و هەڵوێستی نانیشتمانییانەی چەند لایەنێکی کورد وەردەگریت، تا نیشان بدات، کە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی تەنیا خواستی (بارزانی) و پارتییە.''
kdp-
Top