پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی، دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.
kdp-
