داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت هه‌ڵوێست له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له كوردانی به‌غدا وه‌رگیرێت
سه‌لاح ده‌لۆ، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، رایگه‌یاند: "كاتی خۆی زۆر داوایان له كورد كرد كه دووباره بۆ بونیادنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ كار بكات، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ڕۆڵی به‌ھێزی ھه‌بوو له بونیادنانه‌وه‌ی عێراق، جگه له‌وه‌ی كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵه به‌غدا سیاسه‌تی خراپ به‌رانبه‌ر به كوردستان ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام كه ئیستا داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت چاره‌نووسی خۆمان دیاری بكه‌ین، كه‌چی ده‌بینین له‌به‌غدا ھه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كردنی كورد ده‌كرێت له‌و شاره، باشه بۆ كورد چی كردووه له عێراق ئاوا ده‌یانه‌وێت له‌ناومان ببه‌ن، ھه‌ر رۆژه و له‌سه‌ر بابه‌تێك ھه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردمان لێ ده‌كه‌ن، پێشووتر له‌سه‌ر قه‌ومی بوون، ئیستا له‌سه‌ر دیاریكردنی مافی چاره‌نووس، بۆیه گرنگه سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگتووه‌كان له‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه كه ھێشتا ده‌نگێك ھه‌یه بۆ بۆ قڕكردنی كورد".
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌غدا قوتی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه، خاكی كوردستانیان داگیركردووه، رێگای ھه‌نارده‌ی نه‌وتی خۆمان ناده‌ن، له‌شكركێشیمان بۆ ده‌كه‌ن و ده‌شیانه‌وێت به زۆر له‌گه‌ڵیان بمێننینه‌وه، ئه‌مه چ عه‌قلیه‌تێكه؟ خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری خۆی داوه ئیتر ھیچ ئیراده‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌شیمانی بكاته‌وه".
باس‌نیوز
