سێ پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له سنه كه‌وتنه بۆسه‌ی پاسداران و شه‌هیدبوون
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە کە بە مەبەستی چالاکی و رێکخستنی حزبی لە ناوخۆ بوون, كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كی ھێزەکانی ئێران و له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكداداندا سێ پێشمەرگەیان شەھید بوون و یەکێکیش بە برینداری دەست ھێزە ئەمنیيەکانی ئێران کەوتووە.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێرانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ناوی سێ پێشمه‌رگه شههیدهكهشی بڵاكردووه‌ته‌وه به‌ناوه‌كانی سەباح حوسەین پەناهی، حامید سەیف پەناهی و بێهزاد نووری.
هه‌روه‌ها سەرچاوەیەکی باڵاش لە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایگەیاندووه, هه‌ر له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی پارێزگای سنه یه‌كێك لهپێشمهرگهكانیان بە برینداری دەست ھێزە ئەمنيیەکانی ئێران کەوتووە.
دوای شه‌ڕ و پێكدادانهكانیش سوپای پاسدارانی ئیران ڤیدیۆی كوژراوانی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بڵاوكردۆته‌وه.
k24-
