سه‌رۆك پارتێكی توركمانی: توركمانه‌كان پشتیوانی له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی پارتێكی توركمانی، كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتهكهشه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات توركمانه‌كان پشتیوانی له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی و سه‌رۆكی هه‌مان لیست له‌په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند: "سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان، پشتیوانی له ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، چونكه له به‌غداوه بۆچوونێك هه‌یه كه كلتووری كوردستناین قبول نییه، كوردستانیش به‌پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه كلتووری پاشكۆیهتیان قبول نییه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه كه ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، هه‌رلایه‌ك و بڕیاری خۆی بدات، چونكه ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی له كوردستان هه‌یه، گه‌ره‌نتی زیاتر به لایه‌نه‌كان و پێكهاته جیازهكان ده‌دات".
سه‌رۆكی پارته توركمانییهكه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "گه‌لی توركمان له هه‌رێی كوردستان بڕیاری خۆی داوه شان به‌شانی ئه‌وانی دیكه پشتیوانی و پشتگیری له ڕیفراندۆمی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌نگ به به‌ڵی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ین".
سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان، گوتیشی: "تاكه‌ی له‌به‌غداوه هه‌ر ڕۆژه و خه‌ڵكێك خۆی به‌سه‌رمان تاقی بكاته‌وه؟، ده‌سه‌ڵاتی به‌كاربهێنێت له‌كاتێكدا به‌بێ هۆكار بودجه‌یان بڕیوین و هاوكاری ناكرێین، بۆیه ئێستا كوردستان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به عێراقه‌وه نه‌ماوه، په‌یوه‌ندی هه‌رێم كوردستان و به‌غدا ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه ئێمه‌ش بڕیاری خۆمان داوه، ده‌بێت له كاتی خۆیدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و خه‌ڵك بڕیاری خۆی بدات".
ئاشكراشی كرد: "هه‌ندێك حزب به‌ناوی توركمانه‌كانه‌وه قسه له‌دژی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، ئه‌وانه شه‌رعیه‌تیان نییه، ئه‌وه به‌ناوی خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن گه‌لی توركمان بڕیاری خۆی داوه".
bas news-
