به‌رپرسێكی پارتی: بۆشایی سیاسی لە مووسڵ دروست بووە
به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه دۆخی مووسڵ له ڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه سه‌قامگیر نییه، پێویسته رێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر مووسڵ بدرێته‌وه ده‌ست ئه‌و ھێزانه‌ی پێش ھاتنی داعش له‌وێ بوون، ئه‌وا زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتیی كوردستان له مووسڵ، رای ده‌گه‌یه‌نێت: "مووسڵ له‌ئێستا له ڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه سه‌قامگیر نییه، ئه‌و حزبانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی له‌و پارێزگایه ده‌كه‌ن بوونیان نییه، له‌بری ئه‌وان ھه‌ندێك حزبی شیعه مه‌زهه‌ب له مووسڵ چالاكی هه‌یه، دیاره ئه‌مه‌ش بۆشایی سیاسی دروست كردووه''.
به‌رپرسی لقی مووسڵی پارتی، جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه: "ئێستا له‌نێو شاری مووسڵدا چه‌ندین باره‌گای شیعه‌كان ھه‌ن، ھه‌ر یه‌كه‌شیان له‌ژێر ناوێكه و بۆخۆیان چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌یشی دا كه ھه‌رێمی كوردستان ھه‌میشه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته جگه له رێككه‌وتنی سه‌ربازی، رێككه‌وتنی سیاسییش ھه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای رزگاركردنی مووسڵ به باشی و به كه‌مترین گرفت ئیداره‌ی ئه‌و شاره بكرێت، هه‌ڵبه‌ت حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا بایه‌خی به رێككه‌وتنی سه‌ربازی دا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی.
جیا له كێشه سیاسییه‌كه، نه‌ینه‌وا دووچاری كێشه‌یه‌كی دیكه بووه‌ته‌وه ئه‌ویش زۆریی ھێز و میلیشیایه له‌ناو شاری مووسڵ، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێ: ''ئه‌و هێزانه ھیچ سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌شیان نییه و ھه‌ر ھێزێك له‌لای خۆی بڕیار به‌ده‌ستێكه، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه و مه‌ترسییه‌كانی شاراوه نین.''
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه: ''به‌بێ رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ ئیداره‌دانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌گه‌ر مه‌له‌فی ئه‌منی هه‌ر له ده‌ست ئه‌و لایه‌نانه بێت، زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت".
bas news-
